حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا رێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان ده‌ڵێت ئه‌مریكییه‌كان له رێگه‌ی سه‌رۆك كۆماری رووسیاوه په‌یامێكیان ناردبوو بۆ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئێران هێزه‌كانی خۆی له سووریا بباته ده‌ره‌وه، ئه‌وا ئه‌مریكاش به‌خێرایی هه‌مان كار ده‌كات.
رێبه‌ری حزبوڵڵا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لمه‌یادین وتیی: جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئه‌مریكا و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته له‌و كاته‌ی ماتیس وه‌زیری به‌رگریی بوو روویشتوونه‌ته رووسیا و وتوویانه به‌و مه‌رجه‌ی هێزه‌كانی ئێران و حزبوڵڵا له سووریا بڕۆنه ده‌ره‌وه، ئه‌مریكاش تا دوایین سه‌ربازی خۆی له‌م وڵاته ده‌باته ده‌ره‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی ئێران به‌م پێشنیاره نه‌رێنیی بووه و رووسیاش پێداگریی نه‌كردووه تا ئێران پێشنیاره‌كه قبوڵ بكات.
نه‌سروڵڵا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌و خۆیشی ناكۆك بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشنیاره و وتوویه‌تیی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌نیازی ده‌رچوونیش بێت له سووریا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌مكاره رایبگه‌یه‌نێت ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه كه حزبوڵڵا و ئێرانی له سووریا ده‌ركردووه.
هه‌ڵبه‌ت حه‌سه‌ن نه‌سڕۆڵڵا له وته‌كانیدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به رێكه‌وتی ئه‌م رووداوانه نه‌كرد.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.