Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:02

مادۆرۆ داوای ئه‌وڕوپای بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکی نوێ له‌ ڤه‌نزوێلا ره‌تکرده‌وه‌

له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " سی ئێن ئێن تورك " داوای یه‌كێتیی ئه‌وڕوپای ره‌تكردوه‌وه‌
کوردستان TV
100%

نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا كه‌ له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ره‌های هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی لێكراوه‌، له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " سی ئێن ئێن تورك " داوای یه‌كێتیی ئه‌وڕوپای له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له‌ناو وڵاته‌كه‌ی ره‌تكردوه‌وه‌.

رۆژی رابردوو یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌ فه‌رمیی هۆشدارییدا به‌ مادۆرۆ كه‌ ئه‌گه‌ر  تا هه‌شت رۆژی داهاتوو هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد له‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌نه‌چێت ئه‌وان ئه‌و به‌ سه‌رۆك كۆماری فه‌رمیی ڤه‌نزوێلا ناناسن.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ خوان گوایدۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و رێبه‌ری زۆرینه‌ی ناڕازیی ڤه‌نزوێلا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو خۆی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری كاتیی ئه‌م وڵاته‌ ناساند و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌ر ئه‌وكات ئه‌وی به‌ سه‌رۆك كۆماری فه‌رمیی ناسیی و داوای له‌ مادۆرۆ كرد له‌ ده‌سه‌ڵات بكشێته‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.