یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه به ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاتی ئه‌وروپا داده‌نرێت فرۆكه‌خانه و شه‌مه‌نده‌فه‌ری نییه.
ماڵپه‌ری (ئێم ئێس ئێن) راپۆرتێكی بڵاوكردووەته‌وه له‌سه‌ر وڵاتی (لیشتنشتاین) له كیشوه‌ری ئه‌ورووپا كه خاوه‌نی به‌شێكی زۆر له سامانی سروشتییه و داهاتی تاكی تێدا به‌رزه كه‌چی وڵاته‌كه خاوه‌نی فرۆكه‌خانه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر نییه.
هۆكاری نه‌بوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فرۆكه‌خانه له‌و وڵاته به هۆی ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك یاسای تایبه‌تی له‌و وڵاته هه‌یه كه تایبه‌تە بە پشوودانی مرۆڤه‌كان، چونكه به پێی یاساكه ره‌نگه ده‌نگی فرۆكه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر مرۆڤ هه‌راسان بكات بۆیه تاکو ئێستا بیریان له دروست كردنی نه‌كردووەته‌وه.
ماڵپه‌ره‌كه ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە تاكه هۆكاری گواستنه‌وه‌ی دانیشتوان لە وڵاته ته‌نها پاسه‌كانن.
ڕووبه‌ری وڵاته‌كه به قه‌د دوورگه‌یه‌ك وایه و ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌یش 40 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و ئه‌مساڵیش یادی 300 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆی كرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.