لە نوێترین كاری هونەریی هاوبەشیان دا ههردوو گۆرانیبێژ " ساوێن و سابات "، گۆرانیی (من بەبێ تۆ)یان بەرهەم هێنا، كە بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا بڵاوی بكەنەوە.
ساوێن حەمید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئاشكرایدهكات ، بە منزیكانە نوێترین كلیپی گۆرانی بە هاوبەشی لەگەڵ ساباتی خوشكی بڵاو دەكاتەوە ، كە كاری تۆماركردنی دەنگ و ڤیدیۆ كلیپەكەی تەواو بووە و ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژدایە .
ساوین وتیشی ئهم كلیپە لەسەر ئەستۆی بەشی سینەمای كۆلێژی هونەرە جوانەكانی هەولێر كاری وێنەگرتنی كراوە، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی دڵسۆزانە لەگەڵمان ماندوو بوون. بە تایبەت (پەیوەند ڕەمەزانی)، كە لەماڵە جوانەكەی وێنەمان گرت، (جاز كافی) و (گەلەری ڕەنج) كە بە تابلۆكانیان كارەكەیان ڕازاوەتر كرد .
ئهم گۆرانییه میلۆدی و تێكستەكەی لە لایەن (ساوێن حەمید)ـەوە دانراوە، كاری دەرهێنانی كلیپەكەیشی لە لایەن (سابات حەمید)ـەوە كراوە، هەروەها كاری دابەشكردنی میوزیكی (شادمیهر نامۆیە) جێ بەجێی كردووە. هەریەك لە ئەكتەران (باوەش و ڕووان) بەشدارییان لە ڤیدیۆ كلیپەكەدا كردووە.
ساوێن و سابات ، دوو خوشكی گۆرانیبێژن و خاوەنی چەند بەرهەمێكی هونەرین، بەیەكەوە بەشێوەی دوێت گۆرانی دەڵێن، لە چالاكییە هونەرییەكانی كوردستان و ئۆركێسترای گەنجانی عێراقدا بەشدار بوون و، بەردەوام درێژە بەكارە هونەرییەكانیان دەدەن، لە چاوپێكەوتنەكانیشدا بەیەكەوە دەردەكەون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.