بهرههمێكی وێنەرگری ناسراوی كورد " لوقمان ڕەحیمی " كه بریتییه له كتێبی (100) پۆرترەی كورد له رێرهسمێكداو به بهشداری و ئامادهبوونی ژمارهیهكی زۆری كورد له شاری تارانی پایتهختی ئێران نمایشكرا .
ئەم ڕێوڕەسمە بە پشتیوانی ناوەندی كوردانی دانیشتووی تاران بەڕێوەچوو كە تێیدا كەسانی وەك (قوتبەددین سادقی، موحەمەد عەلی سوڵتانی، موستەفا بەیگی، جەمشید عەندەلیبی، فەریبا مەقسوودی، كیومەرس قەسر، سدیق تەعریف و سەید مەحمود دۆعایی) چەندین كەسی تر بەشداریان كردبوو .
له رێورهسمهكهدا دكتۆر" قوتبەددین سادقی " ئاماژهی بهوه كرد كه هونەری وێنەگری گرنگییەكی زۆری هەیەو ئەوە وێنەگری بوو كە دواجار سینەمای لێكەوتەوە، هونەری وێنەگری كاریگەریشی لە سەر ڕۆژنامەوانی بووە .
سادقی وتیشی ، گومانی تێدا نییە كە باسی هونەرێكی زۆر گرنگ دەكەین، لە كوردستان زۆر كەم لە سەر ئەم هونەرە كار كراوە، وێنە دەتوانێت كاریگەری زۆری بە سەر كۆمەڵگەی كوردییەوە بێت، لە كوردستان چەند كەسێك هەن كە لە هونەری وێنەگری بۆ ناساندنی فەرهەنگی كوردی سوود دەبەن كە جێگەی ڕێزی زۆرن كەسانی وەك كاك لوقمان ڕەحیمی .
قوتبەددین سادقی زیاتر وتی ، دەوڵەت نابێت لە كاروباری هونەری دەستێوەردان بكات ئەمە ئیشی خۆی هونەرمەندانە كە كاروباری خۆیان ڕێكبخەن، نەتەوەیەك كە نەتوانێت خۆی حەكایەت و بەسەرهاتی خۆی بگێڕێتەوە، كەسانی دیكە ئەم كارەی بۆ دەكەن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە لاینگری زۆری تێ بكەوێت.
جيَي باسة، ماوهی (10) ساڵ كاری لهسهر كراوه و لایەن دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی كەلهور لە چاپدراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.