رۆژی جیهانیی هۆڵۆكۆست، رۆژێكی جیهانییه بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی هۆڵۆكۆست و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه رژێمی نازی و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌میانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا ئه‌نجامیان دا و، بووه هۆی جینۆسایدكردنی 6 ملیۆن جوو، نزیكه‌ی 5 ملیۆن سلاڤی، نزیكه‌ی 3 ملیۆن پۆڵۆنی، نزیكه‌ی 250 هه‌زار په‌ككه‌وته و نه‌خۆش له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه و نزیكه‌ی 9 هه‌زار پیاوی هاوڕه‌گه‌ز باز.
به بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره 60/7 له 1ی نۆڤه‌مبه‌ری 2005، رۆژی 27ی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی جیهانیی هۆڵۆكۆست ناسێندرا و بۆ یه‌كه‌م جار له 27ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2006 به فه‌رمی ئه‌و یاده كرایه‌وه.
ده‌ستنیشانكردنی رۆژی 27ی كانوونی دووه‌م وه‌ك رۆژی جیهانیی هۆڵۆكۆست بۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی 27ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1945 ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و رۆژه‌ی كه سوپای سووری یه‌كێتی سۆڤییه‌ت چووه نێو سه‌ربازگه‌ی كۆمه‌ڵكوژی "ئۆشفیتس – بركناو" كه دوایین سه‌ربازگه‌ی كۆمه‌ڵكوژی كارا بوو و هێزه‌كانی سوپای سوور 7 هه‌زار كه‌سیان له‌و سه‌ربازگه‌یه دۆزییه‌وه كه هێشتا له ژیاندا مابوون.
سه‌رچاوه/ دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.