راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، پێویسته هه‌مووان ئه‌م وڵاته به وڵاتی خۆیان بزانن و ناكرێت په‌نا بۆ جێهێشتنی وڵاته‌كه‌یان ببه‌ن.
ئه‌مڕۆ 27/1/2019 مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له قه‌داسه‌تی پا‌تریاك مار ئه‌گناتیۆس ئه‌فرامی دووه‌م، پاتریاكی ئه‌نتاكیا و ته‌واوی رۆژهه‌ڵات و سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی سریانی ئه‌رتۆدۆكس له جیهان و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه له ژماره‌یه‌ك مه‌ترانی كه‌نیسه‌ی تاییفه‌ی سریانی ئه‌رتۆدۆكس له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكهاتبوو.
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان سوپاس و پێزانینیان بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه و داڵده‌دانی كریستیانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا ئاماژه به په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان كریستیانه‌كان و گه‌لی كورد درا و جه‌خت له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و چاره‌نووس و ئایینده‌ی هاوبه‌شی تێكڕای پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه، له‌وباره‌وه مه‌سروور بارزانی روونیكرده‌وه، كه گه‌لی كورد شانازی به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكھاته‌كانی كوردستان ده‌كات، وه‌ك خاڵێكی به‌هێز لێی ده‌ڕوانێت و رایگه‌یاند، له نیگه‌رانییه‌كانی پێكهاته‌ی كریستیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌گه‌ین، له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه له یارمه‌تی و پشتیوانییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌روه‌ها راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی دایه شاندی میوان، كه كریستیانه‌كان به به‌شێك له گه‌لی كوردستان ده‌زانن و رایگه‌یاند، له‌ژێر هیچ بارودۆخێكدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویی و پره‌نسیپانه نابین، كه له باوه‌ری قوڵمانه‌وه به رێزگرتن له جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و بیروباوه‌ڕی ئایینیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و گوتی: "پێویسته هه‌مووان ئه‌م وڵاته به وڵاتی خۆیان بزانن و ناكرێت په‌نا بۆ جێهێشتنی وڵاته‌كه‌یان ببه‌ن".
له‌به‌رامبه‌ردا پا‌تریاك مار ئه‌گناتیۆس پاراستن و داڵده‌دانی كریستیانه‌كانی له‌لایه‌ن خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند و تیشكی خسته سه‌ر نیگه‌رانیی كریستیانه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ گروپی چه‌كداره‌وه ناچار به‌وه ده‌كرێن ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
له كۆتاییدا نزای سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی خواست و داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، ئه‌گه‌ر ده‌خوازن یارمه‌تیده‌ر بن، پێویسته له زێدی خۆیانه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ بكه‌ن و له‌چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشه‌كه هاوكاریان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.