سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه نووسینگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركوك و 23 ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندییان له پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ستگیركردووه.
سه‌رچاوه‌كه به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: نووسینگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ،عه‌قید شێرزاد ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركوك-ی به تۆمه‌تی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه نووسینگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ره‌حیماوه‌و ئه‌فسه‌رێكی نه‌هێشتنی تاوان له‌بنكه‌كه‌و دوو ئه‌فسه‌ری دیكه‌و 19 كارمه‌ندی دیكه‌ی پۆلیس ده‌ستگیركراون .
شایانی باسه ده‌ستگیركردنی به‌رێوه‌به‌رو ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه، دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ راگیراوێكی تۆمه‌تبار به كوشتن و دزیكردن له‌شاری كه‌ركوك له‌و بنكه‌یه رایكردووه .
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.