Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 07:24

هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش له‌ سووریا بووه‌ هۆی کوژرانی ده‌یان چه‌کداری ئه‌م گروپه‌

هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش دوایین ناوچه‌ی ژێرده‌ستی داعشیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆردومان كردووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ هێرشێكی موشه‌كیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا بۆسه‌ر دوایین بنكه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ سووریا، به‌ ده‌یان چه‌كداری ئه‌م گروپه‌ توندڕه‌وه‌ كوژران و به‌مشێوه‌یه‌ شه‌ڕڤانانی كوردی رۆژئاواش درێژه‌یاندا به‌ پێشڕه‌ویی خۆیان له‌ ناوچه‌كه‌دا و به‌شێكی دیكه‌ ناوچه‌كه‌یان له‌ بنده‌ستی داعش ئازاد كرد.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش دوایین ناوچه‌ی ژێرده‌ستی داعشیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ موشه‌ك بۆردومان كردووه‌ و له‌م هێرشه‌دا كه‌ نزیك سنووری عێڕاق بووه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 42 كه‌س كوژراون كه‌ 13 كه‌سیان خه‌ڵكی سڤیل بوون و له‌م ژماره‌یه‌ش 7 كه‌سیان له‌ بنه‌ماڵه‌ی چه‌كدارانی داعش بوون و 6 كه‌سی دیكه‌شیان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی عێڕاقیی.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.