Erbil 31°C سێشەممە 20 تشرینی یەکەم 18:27

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر دەکات

100%

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە، پڕۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز شتێفان ڤێنت بەرپرسی نوێی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا شتێفان ڤێنت خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک بارزانی و ئەرکی تازەی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و پێزانینی بۆ کراوەیی و میواندۆستیی خەڵکی کوردستان هەبوو. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە یەکێتیی ئەوروپا بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە پێگە و کاریگەریی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و خۆی بە پشتیوان و هاوبەشی هەرێم دەزانێت.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بیروڕاش لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.