Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:48

ئاریاس جەوان ئه‌مشه‌و گۆرانییه‌ تازه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه‌

لە ماڵپەڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو دەکاتەوە
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان  " ئاریاس جەوان " کاتی بڵاوکردنەوەی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی، کە بە ناوی (شێتم)ە، ئاشکرا دەکات.

ئه‌م گۆرانیبێژه‌  لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی " ئینستاگرام " کورتە ڤیدیۆیەکی کلیپی (شێتم)ی خۆی بڵاو کردووەتەوە و لەسەر ڤیدیۆکەدا ئاماژەی بەوە داوە، کە کاتژمێر 9ی شەوی ئەمڕۆ شەممە 26/1/2019، کلیپە تازه‌كه‌ی لە کەناڵی فەرمیی خۆی، لە ماڵپەڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو دەکاتەوە.

ئاریاس جه‌وان خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، گۆرانییەکانی زیاتر بەشێوەی سینگڵ بڵاو کردووەتەوە، ڤیدیۆ کلیپەکانی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی بەرچاویان ھەیە، ماوە ماوە گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی نوێ بڵاو دەکاتەوە .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.