Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 13:27

وشیار ئه‌حمه‌د کتێبێک ده‌رباره‌ی ره‌خنه‌ی هونه‌ری بڵاوده‌کاته‌وه‌

بە تیراژی 50 دانە بڵاوکرایەوە
کوردستان TV
100%

كتێبێكی ره‌خنه‌یی لە بواری میوزیک و گۆرانی کوردی له‌ ژێر ناوی " رێچکەی نوێ لە هونەری نوێ "كه‌ له‌ لایه‌ن نووسه‌ری كورد " وشیار ئەحمەد ئەسوەدە " وه‌ نووسراوه‌ ، بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

نووسه‌ری كتێب " وشار ئه‌حمه‌د " ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا نوسین و رەخنەی ھونەریی بەتایبەت لە بواری موزیک و گۆرانیی کوردی، زۆر کەم بووەتەوە ، به‌ڵام بە کورتە نوسین خۆم لێداوە یان چەند کتێبێکم لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە .

وتیشی ئەم کتێبە بچوکە زیاتر رەخنەییە لە رێچکەی ھونەرە نوێیەکەی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر، کە  ئێستا لە کوردستاندا زۆرترین قسەی لەسەر دەکرێت ، بۆ ئەوەی پاڵپشتی رێچکەکە بکەم، پێم باش بوو بیخەمە بۆتەی نووسینێکی رەخنەییەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ کارەکان و رێچکەکەی بکەم .

جێی باسه‌ ، كتێبی " رێچکەی نوێ لە هونەری نوێ " لە چاپخانەی "شەهاب" لە شاری هەولێر  بە تیراژی 50 دانە بڵاوکرایەوە .
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.