لە خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی شیلادزێ دوو هاووڵاتی سڤیل شەهیدبوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ، دانیشتووانی شێلادزێ، له دژی به ئامانجگرتن و بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی توركیا بۆ ناوچه‌كانییان، خۆپیشاندانێكیان رێكخست و له ئاكامدا گرژی تێكه‌وت و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی توركیایان له نزیك سنوور سووتاند.
خۆپیشاندەران چوونە نێو سەربازگەیەكی سوپای توركیا لە سنوورەكە و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش ئاگریان گرت، دوو هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
یهكێكێك له برینداره‌كان رائید ره‌زوان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی شێلادزێیه، بۆ كۆنترۆڵكردنی خۆپیشانده‌ران له شوێنه‌كه بووه، چاره‌سه‌ی پێویستی بۆ كراوه ئێستاش ته‌ندروستی جێگیره.
خۆپیشانده‌ران بۆ ئیدانەکردنی شه‌هیدكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و داواکردن لە سوپای تورکیا و پەکەکە بۆ ئەوەی له ناوچه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه و چیتر شه‌ری خۆیان له سنووری هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە نەبێتە قوربانی.
دواتر هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ئێستا ره‌وشه‌كه ئارامه، شایه‌نی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو به هۆی بۆردوومانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه شه‌ش هاووڵاتی شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون وێرای زه‌ره‌ر و زیانی مادییش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.