وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ بڕینی ڕێگه‌یه‌كی باش له دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كان و پشتگیری له حكوومه‌تی نوێی عێراق.
شه‌وی ڕابردوو هه‌ینی 25/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێزان جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و مارتن وار كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌ڕێز بێرت خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانی له شه‌ڕی داعش به‌رز نرخاند و جه‌ختی له پابه‌ندیی به‌ریتانیا له پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ بڕینی ڕێگه‌یه‌كی باش له دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كان و پشتگیری له حكوومه‌تی نوێی عێراق، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆی بۆ دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی كرده‌وه ئه‌و كه‌شه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه توانیویه‌تی به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و به‌شێكی دیكه‌ی كێشه‌كانیش پێویستی به كاتی زیاتر هه‌یه و جه‌ختی له پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بۆ حكوومه‌تی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌مه‌لایه‌نه کرده‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر ئه‌گه‌رێکی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و هه‌ر توندوتیژییه‌ک له عێراق و هه‌رێمی کوردستان.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.