Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:54

شاندێکی باڵای کۆمپانیاکانى بەلجیکا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌کات و په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانى له‌گه‌ل هه‌رێم به‌هێز ده‌که‌ن

لە چەند رۆژی داھاتوو سەرۆکی ژووری بازرگانی VOKA سەردانی ھەرێم ده‌كات
کوردستان TV
100%


 خالید دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه‌ ، كه‌تێیدا ڕایده‌گه‌ێنێت لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و دوای بەرەوپێشچوونی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بە تایبەتی ھەرێمی فلاندەز، لە ئێستادا بریارە شاندێکی باڵای کۆمپانیا مەزن و گرنگەکانی بەلجیکی بە ھەماھەنگی لە گەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم و ژووری بازرگانی VOKA و ژووری بازرگانی کوردستان و لە ژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی فلاندەز سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن لە پێناو درەستکردنی پەیوەندی بەھێزی بازرگانی و ئابووری لە نێوان ھەردوولا.

راشیده‌گه‌ێنێت ،  بریارە لە چەند رۆژی داھاتوو سەرۆکی ژووری بازرگانی VOKA سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.

نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، بارودۆخی نوێی ھەرێمی کوردستان و زاڵ بوون بە سەر زۆربەی قەیرانەکان ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و سیاسی لە ناوچەکە.


دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌ی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ھەرێمی فڵاندەز پاڵپشتێکی بەھێزی ھەرێمی کوردستان بووە و لە کاتی تەنگانە ھاوکاری ھەرێمی کردووە و بە نیازە پەیوەندیەکانی لە گەل کوردستان پەرە پێ بدات

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.