Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 14:52

له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی رواندز تێزی قوتابیان نمایش کرا

چه‌ندین پارچه‌ موزیكی جیهانی و رۆژهه‌ڵاتی و كوردی نمیاشكران
کوردستان TV
100%

له‌پێناو نیشاندانی كارنامه‌و به‌هره‌و تواناكانی قوتابیانی به‌شی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی شاری رواندز، چالاكیه‌ك سازكرا.

له‌رێوڕسمێكدا له‌ هۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی رواندز، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و پسپۆرانی بواری موزیك و میوانان و مامۆستاو قوتابیان، به‌هره‌و تواناكان و كارنامه‌ی قوتابیانی قۆناغی پێنجه‌می به‌شی میوزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی رواندز تاقیكرایه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م چالاكیه‌دا چه‌ندین پارچه‌ موزیكی جیهانی و رۆژهه‌ڵاتی و كوردی نمیاشكران و بووه‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشی ئاماده‌بووان.

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.