Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 14:05

ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌کان داوای توندترکردنی رێوشوێنی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌که‌ن

پاشماوه‌كانی داعش له‌ دیاله‌ خویان رێكخستۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی و ستراتیژی عێراق ده‌ڵێت، كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ته‌و‌او نه‌كردنی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بۆشایی ئه‌منیان له‌ هه‌ندێ پارێزگای عێراق وه‌ك دیاله‌ و كه‌ركوك دروست كردووه‌.

عه‌دنان كه‌نانی شاره‌زای بواری سه‌ربازی بۆ كه‌نالی دیجله‌ رایگه‌یاند، ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان داوای توندتركردنی رێوشوێنی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌كه‌ن و گوتیشی، ئه‌م پارێزگایه‌ له‌سه‌دا نه‌ودی چۆڵه‌وانییه‌ و دانیشتوانی تێدا نه‌ماوه‌ و به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایش خه‌ڵكی ئاماده‌ نین بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان. 

هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌، كێشه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ هانی چه‌كداران و پاشماوه‌كانی داعش ده‌دات له‌م ناوچانه‌ خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق كار له‌ سه‌ر پلانی ئه‌منی بۆ ئه‌م ناوچانه‌ بكات.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.