قایمقامی هەولێر رایگەیاند: هەڵمەتێکیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەرازووی ناڕێک و ناهاوسەنگ دەستپێکردووە و لە یەکەم رۆژی هەڵمەتەکەدا دەستیان بەسەر 48 تەرازوودا گرتووە.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر راگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سكاڵایان له‌سه‌ر خاوه‌ن دوكانه‌كان و فرۆشیارانی بازاڕه‌كانی هه‌ولێر تۆمار كردووه كه فێڵ له كێشی ته‌رازوودا ده‌كرێت و كێشی كه‌متر بۆ هاووڵایان داده‌نرێت.
قایمقامی هه‌ولێر گوتیشی ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێكدا زیاتر له 48 ته‌رازوو ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه و دوای لێكۆڵینه‌وه سزای فرۆشیاره‌كانیش ده‌ده‌ین، کە ئاخۆ ئەوان بە ئەنقەست ئەوەیان کردووە یان کەسانی تر دەستکاری ته‌رازوه‌كانیان کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بە دوو شیواز فێل لە تەرازوەکان کراوە و تەزویر کراون، یەکەمیان نوسین و دووەمیان شیوازی دانان و کەمکردنەوە گرامی تەرازوەکان بۆیە پێویسته هاوڵاتیان كاتێك شتومه‌ك ده‌كڕن ده‌بێت ئاگاداری شێوازی دانانی ته‌رازووه‌كان بن و بزانن به راستی داندراوه یان نا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەچەند شوێنێک ژمارەکان دەستکاری کراون و کاغەزەکەی بچوککراوەتەوە، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له خاوه‌ن فرۆشیارانیش ده‌ستكاری كێشی ته‌رازوویان كردووه و له هه‌ر كیلۆیه‌ك چه‌ند غه‌رامێكیان كه‌متر بۆ هاووڵاتیان داناوه به‌مه‌ش دزی له مافی هاووڵاتی كراوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، هۆشداریش ده‌دات، هه‌ر خاوه‌ن ماركێت یاخود دوكان و كۆگاكان به به‌ڵگه له‌سه‌ریان بسه‌لمێندرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆری فرۆشیار به‌ڵگه‌ی فێڵیان له ته‌رازووه‌كانیان له‌سه‌ر ئاشكرابوو جگه له سزای یاسایی سزای ئابووریش ده‌درێن.
ڕاگه‌یاندنی قایمقامیەتى قەزاى ناوەندیى هه‌ولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.