مه‌سعوود حه‌یده‌ر، ڕاوێژكاری سه‌رۆك بارزانی، ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه: جێی خۆشحاڵییه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له بابه‌ته نیشتیمانییه‌كان یه‌كده‌نگ و ھاوڕان، پێویستیشه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافی خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانه‌وه ھه‌یه، یه‌كھه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ بن له‌سه‌ری و ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی باش و گرینگه.
گوتیشی: پڕۆژه یاسایه‌كه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه ھه‌بوو و زۆر جه‌وھه‌ری و گرینگ بوو، بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان بوو، به پێی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه له لیستی مووچه‌خۆرانی عێراقدا ھه‌یه، ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه ته‌رخان كراوه بۆ گشت مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستان نییه، ئێستا له ھه‌رێمی كوردستان ١,٢٠٠,٠٠٠ملیۆنێك و دووسه‌د ھه‌زار كه‌س مووچه و شاییسته‌ی دارایی وه‌رده‌گرن، ئه‌مه بۆ ٦٨٢٠٠٠ شه‌شسه‌د و ھهشتاودوو ھه‌زار فه‌رمانبه‌ره كه له وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا ھه‌یه، ئه‌و پاره‌یه‌یش كه مانگانه وه‌ك مووچه بۆ ھه‌رێمی كوردستان بڕیاره بێت كه له یاساكه‌دا ھه‌یه، ٥٥٤ ملیار دیناری مانگانه‌یه.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت: ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه و ئه‌م پهسهندكردنهی بودجه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چه‌ند فاكته‌رێكه، یه‌كێكیان سه‌ردانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه بۆ به‌غدا و دروستكردنی لێكتێگهیشتنێكه له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا، ئه‌مه‌ش وای كرد، كه ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به فه‌رمی ھێزێك بێت سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی ھه‌یه.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر ده‌شڵێ: له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، واقیعێكی سیاسی دروست بوو، كه لایه‌نی ئه‌رێنیی زۆر باشی ھه‌بوو، وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی شانده‌كه‌یش كه چووینه به‌غدا، به‌رچاومان ڕوون بوو كه به قۆناغبه‌ندی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر چاره ده‌كرێن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ھه‌نگاو به ھه‌نگاو باری دارایی ھه‌رێمیش باشتر بكرێ و بووژانه‌وه‌ی ئابووری له ھه‌رێم له‌وانه‌یه زۆر به‌په‌له نه‌بێ، به‌ڵام دۆخی كوردستان له ڕووی سیاسی و ئابوورییشه‌وه به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
به‌پێی پڕۆژه‌كه، بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩، ١٣٣ تریلیۆن و ١١٢ ملیار دینار ده‌بێت و تێیدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان و ھێزی پێشمه‌رگه، به ٥٥٤ ملیار دیناری مانگانه دیاری كراوه.
له به‌رانبه‌ردا، ده‌بێ ھه‌رێمی كوردستان رۆژانه ٢٥٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت ھه‌نارده بكات و داھاته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، كه ئه‌مه نه‌به‌سراوه‌ته‌وه به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی ھه‌رێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.