Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:45

104 کۆمپانیا هاوه‌ڵی حاجیانی کوردستان ده‌بن بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌
کوردستان TV
100%


 نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوك بڵاوى كردیته‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 24 ى 1 ى 2019 ،  به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى  گشتى حه‌ج و عومره‌ و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ،  تیروپشك بۆ كۆمپانیاكانی حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ ٢٠١٩ ئه‌نجامدرا.

راشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ سه‌ره‌تای تیروپشكه‌كه‌دا  ئه‌كره‌م سه‌عید كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ بۆ ئاماده‌بووان باس كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه‌ كرا، دواتریش تیروپشكه‌كه‌ به‌ جیا جیا بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ئه‌نجامدرا و ژماره‌ی (104) كۆمپانیا ناویان ده‌رچوو بۆ هاوه‌ڵی كردنی حاجیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ و (٤٦) كۆمپانیاش به‌ یه‌ده‌گ ده‌رچوون.

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.