Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:24

ته‌رمی هاووڵاتیه‌ک دۆزرایه‌وه‌

له‌ راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وی 23 ى 1 ى 2019 ،  ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ش . ئـ ) له‌دایك بووی ساڵی 1954، پیشه‌ی كاسب، له‌ گوندی هه‌واره‌به‌رزه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای ڕانیه‌ به‌ مردوی دۆزرایه‌وه‌ و دواتر هێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی كێوه‌ڕه‌ش و بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه‌ و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌كانی تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.


پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، پاش گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ و توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی ئه‌و هاوڵاتیه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.