Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 13:57

‌یه‌کێتی‌ زانایان داوا له‌حکومه‌ت ده‌کات پێگه‌ سێکسییه‌کان له‌نێو تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ڕابگرێت

به‌پێى نووسراوێكى فه‌رمی
کوردستان TV
100%

به‌ پێی نوسراوێكی فه‌رمی ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ‌2019/1/23 یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای نه‌هێشتن‌و راگرتنی سه‌رجه‌م سایته‌ سێكسیه‌كانی نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات.
نوسراوه‌كه‌ كه‌ ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی‌و وه‌زراه‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كراوه‌، داوای كردووه‌ هه‌رچی زووه‌ په‌خشی سه‌رجه‌م ئه‌و پێگه‌‌و سایته‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ ئیباحیانه‌ رابگرن.
ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌ پێناو پاراستنی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان‌و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌‌و پاراستنی گه‌نج‌و لاوان‌و سه‌لامه‌تی شیرازه‌ی خێزان‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا ئه‌و بێ‌ سانسۆریه‌ی ماڵپه‌ڕو په‌یجه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كاریگه‌ری زۆر خراپ‌و نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌نجان‌و كۆمه‌ڵگه‌ دروست كردووه‌.
له‌ به‌شێكی نوسراوه‌كه‌ هاتووه‌: به‌ مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌، تكامان وایه‌ ره‌زامه‌ندی بفه‌رموون به‌ ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ راگرتنی په‌خشی سایته‌ ئابڕو به‌ره‌كان (porn) هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ورو به‌رو جیهان.
له‌ به‌شێكی تری نوسراوه‌ فه‌رمیه‌كه‌ هاتووه‌: ئه‌م جۆره‌ سایتانه‌ سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌بوونیان له‌رووی ئایینیه‌وه‌ زیانی به‌رچاوی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵگا‌و نه‌وه‌ی داهاتوو، له‌ رووی هه‌موو پێوه‌ره‌ ئایینی‌و یاساییه‌كان به‌تاوان ‌و قه‌ده‌غه‌كراو هه‌ژمار ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌ - پێگه‌ی یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.