له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وى 23 ى 1 ى 2019 ، بەسەرپەرشتى عه‌قید فه‌رمان فازڵ ھادى بەرێوەبەرى پۆلیسى ناوشار رۆژئاوا ، کارمەندەکانیان بڵاوە پێ‌کرد بۆ شوێنە گشتیەکان بۆ پاراستنی ئارامی شاری هەولێر و سەر و ماڵی هاوڵاتیان، دوا بەدوای گەڕا و پشکنین توانیان زیاتر لە (۲۰) كەس دەستگیربکەن
پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ده‌ستگیر كراوان هەڵسابوون بە خواردنەوەی ماددە کحولیەکان لە شوێنە گشتیەکان
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتیانی شاری هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کەوا پۆلیس هەردەم چاوکراوە دەبێت بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ئارامی شاری هەولێر
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.