شێخ یه‌عقوب لهێبی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولای پارێزگای دیاله و هاوكات سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی عه‌ره‌بی سونه‌شه، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و هێرشانه‌ی شه‌وان ده‌كرێنه سه‌ر گونده‌كان گه‌ر بڵێی داعش نین، داعشن، گه‌ر بیشڵێی حه‌شدی شه‌عبی نین، حهشدیشن، هه‌موو لایه‌ك ده‌ستیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌یه.
ده‌شڵێت: به‌شێك له هێرشه‌كان بۆ پاره له خه‌ڵك وه‌رگرتنن، به خه‌ڵك ده‌وترێ، پاره‌مان نه‌درێتێ، بۆمبتان بۆ داده‌نێین و ده‌تانكوژین.
به‌شێك له‌و گوندانه‌ی سنووری قه‌زای خانه‌قین و جه‌له‌ولا كه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، گوندی كوردنیشینن، بۆیه به‌شێك له به‌رپرسانی كورد پێیانوایه پلانی چۆڵكردنی ناوچه‌كه به كورده‌كان له پشت هێرشهكانهوهن.
له رۆژی 17 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، كاتێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناحیه‌كه‌یان جێهێشت، زۆربه‌ی ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی نیشته‌جێی جهلهولابوون، به‌ره‌و ناوچه جیاجیاكانی گه‌رمیان كۆچیان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.