لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌داخه‌وه، جارێکی‌تر بەهۆی بۆردوومانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک شارۆچکەی دێرەلووک-ی سەر بە ئامێدی دوو هاوڵاتی شه‌هیدبوون و دوو کەسی دیکەش بێ سه‌روشوێنن.
راشیدهگهیهنن ، وێڕای سه‌ره‌خۆشی فراکسیۆنی پارتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، داوای دیاربوونی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنان ده‌کەین، جارێکی‌تر جەخت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان ده‌که‌ینه‌وه، کە بۆردوومانی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌رێمی کوردستان هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت، به‌توندی ئیدانه‌ی ئەم کارە ده‌که‌ین و پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی بوونه‌ته بیانووی بۆردوومانه‌کان، ململانێی خۆیان نه‌که‌ن به‌پاساوی ئه‌وه‌ی، چیتر خه‌ڵکی سڤیل و گوندنشینی هه‌رێمی کوردستان ببنه قوربانی.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.