Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:03

رۆژی شه‌ممه‌ یه‌که‌م گه‌شتی فڕۆکه‌وانی له‌ نێوان تورکیا و سلێمانی ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ھه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و بڕیاری حكوومه‌تی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له‌ زاری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا وا بڕیاره‌ له‌ كاتژمێر ٠٣:١٠ رۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی ئه‌م مانگه‌ له‌ لایه‌ن ھێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین یه‌كه‌م گه‌شت ئه‌نجام بدرێت.

فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، دوای ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه‌ له‌ ھه‌مان رۆژدا بۆ خستنه‌ڕووی زانیاری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گه‌شته‌كان و سه‌رجه‌م زیانه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ گه‌شته‌كان راگیرابوون، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دوای لێدوانی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و ژێرخانی توركیا، جاھیت تورھان دێت كه‌ رایگه‌یاند قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧دا له‌ چوارچێوه‌ی راپۆرتی فڕۆكه‌وانیی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا، خرابوویه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌ رێكه‌وتی ٢٥ی كانوونی دووه‌مه‌وه‌ ھه‌ڵده‌گیرێت و گه‌شته‌كان دووباره‌ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ھێڵی ئاسمانیی توركی ھه‌فته‌ی حه‌وت گه‌شتی ئاسمانیی له‌ نێوان ئیستانبوڵ-سلێمانی-دا ئه‌نجام ده‌دات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.