Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 13:22

پۆلیس ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی دۆزییەوە

توانییان باندێکیش دەستگیر بکەن
کوردستان TV
#7
100%

ئوتۆمبێلێك لەجۆری سۆناتا دەدزرێت و تاوانبارەکان بەرەو سنوری کۆیە دەیبەن، پۆلیس توانی بەهاوکاری هێزە ئەمنیەکانی چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلەکە بدۆزێتەوە.

دوای ئەوەی، ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڕەکی کوێستانی شاری هەولێر، ئوتۆمبێلێك لەجۆری سۆناتا دەدزرێت و تاوانبارەکان بەرەو سنوری کۆیە دەیبەن، پۆلیس توانی بەهاوکاری هێزە ئەمنیەکانی چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلەکە بدۆزێتەوە.

رائیدی پۆلیس ابراهیم مناف ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کۆیە، پێی راگەیاندین کە دوای ئەوەی توانییان باندێک دەستگیر بکەن کە لەم ماوەیەی رابردوو چەند ئۆتۆمبێلێکیان لە ناو شاری هەولێر دزیبوو و بەرەو کۆیەیان بردبوو، ئەمڕۆش توانرا ئۆتۆمبێلێکی دیکە کە هەر لەلایەن باندەکەوە دزرابوو، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بدۆزنەوە و لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمێلی هەولێری بکەنەوە.

بەناوی پۆلیسی هەولێرەوە دەستخۆشی لە هاوکارانمان لە پۆلیسی کۆیە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.