Erbil 18°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:54

بابه‌کردڕه‌یی : په‌یوه‌ندی به‌یه‌کێتی وه‌ نیه‌ ده‌بینه‌ ئۆپۆزسیۆن یان به‌شداری حکومه‌ت ده‌که‌ین بڕیارله‌ده‌ست خۆمانه‌

گرنگ نیه‌ چه‌ند وه‌زیر و پۆستمان پێده‌درێت له‌كابینه‌ى داهاتوو
کوردستان TV
100%


بابه‌كڕ دڕه‌یی  هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌میانى به‌شداری كردنى له‌به‌رنامه‌ى دیڤچوونى كوردستان تیڤی له‌باره‌ى به‌شداری كردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌كابینه‌ى داهاتووی حكومه‌تى هه‌رێم و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌و حزبه‌ له‌گه‌ڵ پارتى ڕایگه‌یاند ، ئه‌و ئامانج و پاكێجانه‌ى گۆڕان له‌ساڵانى پێشوو پێش كه‌شى كرد سه‌باره‌ت به‌یه‌كخستنى هێزی پێشمه‌رگه‌ ، به‌هێز كردنی دادگا كان و چاك كردنى باری گوزه‌رانى خه‌ڵك ، به‌هێز كردنى بواری په‌روه‌رده‌ هه‌مان ئه‌و ئامانجانه‌مان هه‌یه‌ كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتیدا باسمان كردووه‌ و نیه‌تمانه‌ جێ به‌جێ كاری بین له‌به‌شداریمان له‌حكومه‌ت ئه‌وا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان هه‌یه‌ كه‌ده‌مانه‌وێت جێ به‌جێ بكرێت 

بابه‌كڕ دڕه‌یی گرنگ نیه‌ چه‌ند وه‌زیر و پۆستمان پێده‌درێت له‌كابینه‌ى داهاتوو ، ئامانجی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه‌پێشكه‌شى حكومه‌تى ده‌كه‌ین جێ به‌جێ بكرێت ئه‌وه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگتره‌ 


هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ى گۆڕان ڕاشیگه‌یاند ، بێگومان پارتێكى سیاسی كه‌ پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات یاخود به‌رنامه‌یه‌ك داده‌ڕێژێ ده‌بێت میكانیزمه‌كه‌شى پێشكه‌ش بكات  ، ده‌بێت پارتی 
 راسپێردراو داوای ڕوونكردنه‌وه‌ له‌ولایه‌نه‌ بكات كاتێك پڕۆژه‌یه‌كى له‌به‌رده‌سته‌ ، ئه‌گه‌ر نیه‌تێك هه‌بێت بۆ جێ به‌جێ كردنى پێشخستنى وڵات  ، ده‌كرێ رێكه‌وتنێك بكرێت و جێ به‌جێ كاری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بێت كه‌لایه‌نه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن له‌پێناو چاكسازییه‌كى باش له‌هه‌رێمى كوردستان 

بابه‌كڕ دڕه‌یی ڕاشیگه‌یاند ، له‌چوار ساڵی داهاتوو له‌به‌شداریمان له‌كابینه‌ى داهاتووی حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ ده‌بێت ، گرنگترین شت به‌لاى گۆڕانه‌وه‌ خۆش كردنی ژیانی خه‌ڵك و چاك كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكىلا كوردستان بێت 


 له‌باره‌ى دوو ئیداره‌یی كه‌هه‌میشه‌ خه‌ڵك لێى ترساوه‌ ، خه‌ڵك داواكاره‌ به‌ره‌و نه‌مان بچێت بابه‌كر دڕه‌یی ڕایگه‌یاند ،  كوردستانێكى 5 ملیۆن  به‌هیچ جۆرێك مه‌نتیق نیه‌ دابه‌شى بكه‌ی بۆ سه‌ر دوو به‌ش و دوو ئیداره‌یی دروست بكه‌یه‌وه‌  ، كوردستان ئێمه‌ خۆشتر و باشتره‌ له‌ڕووی ئابووری و كه‌لتوری و نیشتیمانى  ،خۆشتر و باشتره‌ له‌قازانجی خه‌ڵكه‌ ئه‌گه‌ر بتوانین به‌یه‌كه‌وه‌ بژین و پێكه‌وه‌ بین 


له‌باره‌ى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان حه‌زی به‌شداربوونى هه‌یه‌ له‌كابینه‌ى داهاتوو ، بابه‌كر دڕه‌یی ڕایگه‌یاند ،  له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكى كوردستانه‌ به‌شداری كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ین ، گۆڕان گه‌ر خاڵ و كارنامه‌كانى جێ به‌جێ بكرێت و گوێى لێ ڕابگیرێت به‌شدار ده‌بێت له‌حكومه‌ت 


وه‌ك براده‌رانمان له‌گۆڕان باسى لێوه‌ده‌كه‌ن پێشوازیه‌ك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتى كوردستانه‌وه‌ كه‌ گۆران به‌شداری له‌كابینه‌ى حكومه‌ت بكات 

راشیگه‌یاند پارتى و گۆڕان  راسته‌  له‌رابردوو كێشه‌و گرفت هه‌بووه‌  له‌نێوانمان ، به‌ڵام له‌وڵاتێك ده‌ژین ناكرێت هه‌تا هه‌تایی دژی یه‌ك بین ، ئه‌گه‌ر پارتی توانى به‌رنامه‌ى ئێمه‌ جێ بكاته‌وه‌ له‌كابینه‌ى داهاتوو  بێ گومان ئه‌و كاته‌ ده‌بینه‌ پالپشت و هاوكاریه‌كى باش بۆ حكومه‌ت ، بۆیه‌ش هه‌ڵگرتنى لێپرسراویه‌تى له‌كابینه‌ى حكومه‌ت كارێكى قورسه‌ ئیمتیازات نیه‌ 

 له‌باره‌ى ئه‌و بۆچوونه‌ى زۆر جار یه‌كێـتى و میدیا و نووسه‌رانى پێیان وایه‌  گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بێت  ، بابه‌كڕ دڕه‌یی  ڕایگه‌یاند لێدوانێك یاخود  نووسه‌رێكی یه‌كێتى بابه‌تێك ده‌نوسێت ئازاده‌ بۆ خۆی كه‌چى ده‌ڵێت له‌سه‌ر گۆڕان ، به‌ڵام ئێمه‌ پارتێكى سیاسین و ڕابه‌ری و سه‌ركردایه‌تى خۆمان هه‌یه‌ و ده‌زگای بڕیاردانمان هه‌یه‌ خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین چی بكه‌ین 

راشیگه‌یاند ئێمه‌ داوا له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان كردوویانه‌ جێ به‌جێی بكه‌ن كه‌له‌ماوه‌كانى پێشوو له‌سه‌ر 25 خاڵ رێككه‌وتبووین ، بۆ خه‌ڵكی كوردستان كارێكى باشه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ جێ به‌جێ بكرێت ، یه‌كێتى ئاماده‌ نیه‌ جێ به‌جێ كاری ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بێت كه‌له‌نێوانماندا هه‌یه‌ ، گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ش ئه‌نجامبدرێت وه‌ك خۆیی   له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش ده‌مانتوانى رێكبكه‌وین

بابه‌كر دڕه‌یی ڕاشیگه‌یاند  یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان نیه‌تى جێ به‌جێ كردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نیه‌ كه‌له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌یه‌ ، ناكۆكی مان هه‌یه‌ ، ئه‌وان ئاماده‌ نین جێ به‌جێ كاری بن   


راشیگه‌یاند  له‌گه‌ڵ یه‌كێتى په‌یوه‌ندی ناپچڕێنین له‌گه‌ڵ پارتیش به‌هه‌مان شێوه‌ ، داواكاری ئێمه‌ له‌پارتى و یه‌كێتى ئه‌وه‌یه‌  كه‌ئه‌و به‌ رنامه‌یه‌ى هه‌مانه‌ جێ به‌جێ كاری بن و رێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێت تا له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان بێت 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.