سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، دوێنێ دووشه‌ممه 21 ى 1 ى 2019 ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌كان ئه‌نجامدا له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 11 ، 12 ى ساڵی 2018
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌ر په‌رشتى رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چووه ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه بڕیار دراوه مووچه‌ى مانگى 11ی ساڵی 2018 له‌مانگى 2 دابه‌ش بكرێت ، مووچه‌ى مانگى 12ش له‌مانگی 3 دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندراوه ده‌ستكاری كردن و لابردنی پاشەكەوتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پەیوەستە بەناردنی بودجه‌ى هه‌رێم لەبەغدا
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و ڕێكه‌وتنه نوێیه‌ى هه‌رێم و به‌غدا كراوه له‌زیاد كردنى بڕی بوودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق و ڕه‌وانه‌كردنى بۆ هه‌رێم ، ئه‌و كات بڕیاری نوێ له‌ده‌ستكاری كردنى مووچه ده‌درێت كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران بێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.