Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 08:53

راگه‌یه‌نراوی کۆبونه‌وه‌ی شه‌ش فراکسیۆنی کوردستانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق

فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌خه‌نه ‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ریم
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/1/2019 شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق به‌ (دکتۆر بەشیر حەداد) كۆبونه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌مووان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
‌ 
یه‌كه‌م:فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان پاڵپشتی داخوازی ره‌وای سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق ده‌كه‌ن،به‌تایبه‌ت به‌صره‌و نه‌ینه‌واو سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی پیویستیان به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

دووه‌م: فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌خه‌نه ‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان،به‌تایبه‌ت له‌ پرسی بودجه‌.له‌م رووه‌شه‌وه‌ داوا له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵی عێراق ده‌كه‌ن پابه‌ند بن به‌یاسای بوودجه‌ی عێراقه‌وه‌ دوای په‌سندكردنی.

سێیه‌م: فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان (نێونه‌رانی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانی كورد له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ) به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به‌رده‌وام.

چواره‌م: فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی شه‌فافیه‌ت له‌ دۆسییه‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و هه‌وڵدان بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

پێنجه‌م: فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه‌ بۆ ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان.

ناوی فراكسیۆنه‌كان
1.فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
2. فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
3. فراكسیۆنی گۆران
4.فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
5. فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
6. فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.