Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:13

پۆلیسی ھەولێر: ئاستەنگی بەردەم ڕاماڵینی چەک، چەکی نێو ماڵانە

بەردەوام دەبن لە ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت
کوردستان TV
100%

لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی تاوان بە چەكی بێمۆڵەت، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ھەڵمەتی ڕاماڵینی چەكی بێمۆڵەتی دەست پێ كردووە. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێریش، وێڕای ئامادەییی ھێزەكانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت، دەڵێ، كێشەی سەرەكیی بەردەم پڕۆسەكە، چەكی نێو ماڵانە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر بە ھەماھەنگیی ھێزە ئەمنییەكانی دیكە، بەردەوام دەبن لە ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و لەوەتەی مەفرزەی بۆ دەردەكرێت، دەست بەسەر ژمارەیەكی بەرچاوی چەكدا گیراوە و چەكدارەكانیش ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە بۆ وەرگرتنی سزای یاساییی خۆیان".

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ئاستەنگی سەرەكیی بەردەم ھەڵمەتی ڕاماڵینی چەك، تەنیا ئەو چەكانەن كە ھاووڵاتیان لە ماڵەكانیاندا حەشاریان داون، چونكە ئەركێكی قورسە بۆ ھێزەكانی پۆلیس بتوانن پشكنین بۆ ھەموو ماڵێك بكەن و دەست بەسەر چەكەكانیاندا بگرن، بە تایبەتی خەڵك ئەو چەكەی بە پارەی خۆی كڕیوە، لەبەر ئەوەش، پێویستە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕێگەچارەیەك بدۆزێتەوە و بڕیارێك بۆ چەكی ماڵان دەربكات".

تەڵعەت گوتیشی: "لەگەڵ ھەڵمەتەكەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، پۆلیسی ھەولێر بەردەوام دەبێت لەسەر كارەكانی و لە ھەر كوێیەك پێویستی ھەبێت، مەفرەزەی پۆلیسی ھەولێر و ھێزە ئەمنییەكان دەگەنە شوێنی مەبەست، ھەر كەسێكیش چەكی بێمۆڵەتی لەلا بێت، ڕێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریدا دەگرینە بەر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.