دواى ئه‌وه‌ى ماڵى هاووڵاتییه‌كى دانیشتووی شارى سۆران سووتا، ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى بەشێک لە کەلوپەلەکانی ناوماڵی بۆ ماڵەکەى دابین کرد.
عه‌مید عیماد كه‌نعان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران، رایگه‌یاند" دواى ئه‌وه‌ى له شارى سۆران، ئاگر له‌ماڵى هاووڵاتییه‌ك كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه زیانى ماددى به‌ركه‌وت و كه‌لوپه‌له‌كانى سووتان، ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له‌رێگاى به‌شى هونه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سۆران، چەند کەلوپەل و پێداویستییەکی ناو ماڵی دابین کرد".
گوتیشی" جێگه‌ى ده‌ستخۆشیه كه له زۆرینه‌ى رووداوه‌كان ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى كۆمه‌ك و هاوكارى پێشكه‌ش به زیانلێكه‌وتووانى سنووره‌كه‌مان كردووه و به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ر ئه‌م كاره مرۆڤایەتییه‌كانی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.