Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:15

کاره‌با ی سلێمانى : زیاتر له‌17 هه‌زار هاوبه‌شی کاره‌با زیادیکردووه‌

ئامارى زیادبوونى هاوبه‌شانى كاره‌با له‌ ساڵى رابردوو راگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ساڵی 2018دا له‌سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی زیاتر له‌(17) هه‌زار به‌شداربووی كاره‌با زیادیكردووه‌ به‌گشتیش زیاتر له‌(585) هه‌زار به‌شداربووی كاره‌با هه‌یه‌ كه‌ زۆرتریان هاوبه‌شانی ماڵانن.

به‌پێی ئاماری به‌شی فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی تا 31/12/2018 كۆی ژماره‌ی هاوبه‌شانی كاره‌بای سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی (585.499) هه‌زار هاوبه‌ش كه‌ (493.241) هه‌زار هاوبه‌شیان له‌جۆری ماڵانن و (68.538) هه‌زار بازرگانی و (7394) هاوبه‌شی پیشه‌سازی و (8966) هاوبه‌شی كشتوكاڵی و (7360) هاوبه‌شی میرین.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ به‌به‌راورد به‌ساڵانی 2017 كه‌ژماره‌ی هاوبه‌شانی كاره‌با (568.062) بووه‌ له‌ساڵی 2018دا له‌سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی (17437) هاوبه‌ش زیادیكردووه

شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.