Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 23:34

وەزیری پەروەردەی عێراق لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە

داوای كاندیدێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە دەكرێت
وەزیری پەروەردەی عێراق لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە
کوردستان TV
100%

ئەشواق كەریم ئەندامی لێژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە ، بڕیاری متمانە وەرگرتنەوە لە وەزیری پەروەردەی عێراق شەیما حەیالی یەكلایی بۆتەوە،  كاتێك كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهی لە پەرلەمان تەواو دەكرێت، ئەو بڕیارەش دەدرێت و متمانەیش لەو وەزیرە وەردەگیرێتەوە.

ئەشواق كەریم ، روونیكردەوە كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆپەكەی خستووەتە گۆڕەپانی پەرلەمان لە پرسی متمانە وەرگرتنەوە یان مانەوەی شەیما حەیالی لە پۆستی وەزیری پەروەردەی عێراق.

ئەوەشی روونكردەوە كە هەموو بۆچوونەكان بەو ئاراستەیەن كە متمانە لەو وەزیرە وەربگیرێتەوە، بەهۆی ئەوەی بەڵگەی ڕوون و سەلمێنراو هەیە، كە كەس و كارو خانەوادەی ناوبراو لەگەڵ چەكدارانی داعش تێوەگڵاون ئەوەشی خستە روو كە لە دانیشتنی متمانەدان بە سێ وەزیرەكەی دیكە، متمانە لە حەیالی وەردەگیرێتەوە و داواش لە فراكسیۆنەكەی دەكرێ، كاندیدێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە دیاری بكەن بۆ ئەوەی پەرلەمان متمانەی پێ ببەخشێت .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.