Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 02:40

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا
کوردستان TV
#6 #7
100%

سه‌رۆك بارزانی له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ سەڵاحەدین بەهادین جەخت لەسەر پەیوەندیی نێوان هەردوولا و هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی یەك وتاریی و تەبایی لە كوردستان و پتەوتركردنی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

ڕۆژی یەكشەممە 20ـی 1ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و گۆڕانكاری و هاوكێشەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندیی نێوان هەردوولا و هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی یەك وتاریی و تەبایی لە كوردستان و پتەوتركردنی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.