Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:31

سلێمانى ... فه‌رمانى ده‌ستگیر کردن بۆ 3 که‌س ده‌رکرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى  ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى شه‌وی رابردووی شه‌قامی سالم ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێتێت ،  له‌سه‌ر ڕوداوی‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوی‌ شه‌قامی‌ سالم  دادوه‌ر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ سێ كه‌س‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئوتومبیله‌كه‌یانی‌ ده‌ركرد

پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و پزیشكه‌ی شه‌وی ڕابردو له‌شه‌قامی سالم هێرشكرایه‌ سه‌ری، له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تۆماركردوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا دادوه‌ر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ سێ كه‌س‌ ده‌ركردووه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 413 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌، هه‌روه‌ها فه‌رمانی‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئوتومبیله‌كه‌شی‌ ده‌ركردووه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كان، ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌هۆی ده‌ستشكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه‌ بوه‌.

 پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا هێزه‌كانی‌ پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ڕانن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.