لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌وه ڕێکەوتی ( ۲۱ / ۱ / ۲۰۱۹ ) بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ ( تونێڵی دەربەندیخان ) دادەخرێ بەهۆی ئەوەی چاکسازی تێدا دەکرێت لە لایەن شارەوانی دەربەندیخانەوە ..
هاتووچۆی گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەئەگەری زووتر چاک بون و تەواو بوونی لێرەوە ئێوەی ئازیز ئاگادار دەکەینەوه ..
راشیگه‌یاندووه ، بەدیلی تونێڵەکە ڕێگای سەرشاخی بەرانانە ، ڕێگە بە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەدرێ بەمەرجێ بتوانێ بە ئاسانی و سەلامەتی تێپەڕێت لەسەر شاخەوە ..
لهكۆتادا هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگادارتان دەکەین کە ڕێگەی سەر سەدەکە داخراوەو ڕێگای هاتووچۆی نیە ..
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.