Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:41

له‌ سلێمانی ته‌قه‌ له‌ پزیشکێکی دیکه‌ کرا

به‌ سه‌ختی بریندار كرا
کوردستان TV
#7
100%

پزیشكێكی تر له‌ سلێمانی كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو و بریندار كرا.

شه‌وی ڕابردوو له‌ شه‌قامی سالم له‌ لایه‌ن سێ چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر دكتۆر "به‌ختیار ئه‌مین" پزیشكی پسپۆڕی ئێسك و شكاوی و بریندار كرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین : شه‌وی ڕابردوو له‌ شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی له‌ لایه‌ن سێ چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ پزیشكێكی ناسراوی شاری سلێمانی به‌ ناوی د. به‌ختیار ئه‌مین، پزیشكی پسپۆڕی ئێسك و شكاوی كرا و به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

شایه‌نی باسه‌ بۆچه‌ند جارێكه‌ له‌ ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر پزیشكان و بریندار ده‌كرێن و له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستی سلێمانی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه‌ و داوایان كردووه‌ سنوورێك بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ دابنرێت گیانی پزیشكان و كارمه‌ندانی بپارێزرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.