رهجهب تهیب ئهردۆغان، سەرۆکی تورکیا له كۆشكی سهرۆكایهتی له ئهنقهره لهگهڵ لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئهمریكا لەبارەی پرسی سووریا كۆبووهوه.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام وردەکاری زیاتری دەربارەی ناوەڕۆکەکەی نەدرکاند.
دوای ئەو کۆبوونەوەیە، لیندزی گراهام لەگەڵ مهولوود چاوشئۆغڵو، وهزیری دهرهوهی توركیاش کۆبووەوە و دوا پێشهاتهكانی سووریا و پهیوهندییه دووقۆڵییهكانی نێوان واشنتن و ئەنقەرەیان تاوتوێكردن.
سەردانەکەی گراهام لە کاتێکدایە، لە 19ی مانگی رابردوودا سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا سوپای وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بکشێنێتەوە.
گراهام یەکێک لەو سیناتۆرانەیە کە نایەوێت کشانەوەکە بەجۆرێک بێت کاریگەری نەرێنی لەسەر هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان هەبێت. پێشتریش بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتەش لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبووەتەوە.
لیندزی گراهام پێشتر سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی هەسەدە کۆبووەتەوە. دوای بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوە چەند جارێک جەختی لەوە کردەوە، نابێ ئەمریکا کوردی سووریا جێبهێڵێت و بکەونە مەترسییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.