دواى ئازادكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش له عێراق، پێكهاته‌كانى مه‌سیحى و ئێزدییه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانى خۆیان، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى نه‌بوونى ئارامی و ئاسایش و ترسى زیاتر له سه‌ر ژیانیان ناوچه‌كانیان جێدەهێڵن و چۆڵی ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان به‌یه‌كجارى عێراق جێ ده‌هێڵن.
ئه‌مڕۆ هەینى 18/1/2019، لە شارى هەولێر كۆنفراسی دابینكردنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكانی كەمایەتییەكان دەستى پێ کرد، هۆگر چەتۆ ڕێكخەری هاوپەیمانییەتی كەمایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، له ڕێگای ئەو كۆنفراسە دەمانەوێت ڕوونی بكەینەوە كە لایەنی كەمتەرخەم له خراپی ئارامی و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كانی لێ نیشته‌جێیه كێیه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو كار له‌سه‌ر به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایش له‌و ناوچانه بكرێت.
رێكخه‌ری هاوپه‌یمانیه‌تی كه‌مایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مایه‌تییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ئارامی و ئاسایش ناوچه‌كانیان جێدەهێڵن و چۆڵی ده‌كه‌ن، به‌شێكى زۆریشیان عێراق جێ ده‌هێڵن.
زیاتر گوتى، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان له دوای شه‌ڕی داعش بەداخەوە ئارامی و ئاسایش له ناوچه‌كانیان بەدی ناكرێت بە تایبەتی لە مووسڵ و شه‌نگال و تلكێف و حەمدانییە.
ئێستا ئه‌وان كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دیارییكردنی كه‌موكوڕێیه‌كان و هۆكاره‌كانی نه‌بوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌ی نیشته‌جێبونی كه‌مایه‌تییه‌كان، دواتر دروستكردنی هه‌ماهەنگی له نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكرێت و گیان و ماڵ و سامانی كه‌مایه‌تییه‌كان بپارێزرێت و كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان بكرێت بۆ ناوچه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.