دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 17/1/2019 كتێبێكى شاعیرى كۆچكردووى كورد عه‌ونى له ژێر ناوی " دیوانى عه‌ونى " بڵاوكرایه‌وه .
ئه‌مرۆ 5 شه‌ممه به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له رۆشنبیران و شاعیرانى هه‌ولێر، له ڕێوڕه‌سمێكدا له ئه‌كادیمیاى كوردى ، كتێبێكى عه‌ونى شاعیر له ژێر ناوی " دیوانى عه‌ونى " بڵاوكرایه‌وه ، ئه‌م كتێبه به‌رگى دووه‌مى دیوانه‌كه‌ى شاعیره و به‌شێكه له شیعر و بابه‌تى تازه دۆزراوه‌ى شاعیر.
رۆژنامه‌نووسی ناسراوی كورد كه كوڕى عه‌ونى شاعیره ، كۆكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ى شیعره‌كانی ئه‌نجامداوه ، ناوبراو جگه له كاره تایبه‌ته‌كانى خۆى له بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێب و نووسین ، به‌شێك له هه‌وڵه‌كانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى نووسینه‌كانى باوكى ته‌رخان كردووه .
جێی باسه ، عه‌ونی شاعیر له ساڵی 1914 له شاری كۆیه له دایك بووه و له ساڵی 1992 كۆچی دوایی كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.