تابلۆكه‌ی مۆنالیزایه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین کارە هونه‌رییه‌كانی جیهان كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌دی ناوداری جیهانی " لیۆناردۆ دا ڤینچیی " یه‌وه دروست كراوه.
dailymail ی به‌ریتانی باس له نهێنییه‌كی دیكه‌ی مۆنالیزا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ، زانایان و شاره‌زایانی بواری وێنه‌كێشان نوێترین نهێنی تابلۆ ناوازه‌كه‌ی مۆنالیزا ئاشكرا ده‌كه‌ن ، نهێنییه‌كه بریتییه له‌وه‌ی كه مۆنالیزا ته‌نیا سه‌یری یه‌ك شوێن ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوی ناچێته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌یری وێنه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌و بۆچوونه تازه‌ی زانایان و شاره‌زایانی بواری وێنه‌كێشان به‌پێچه‌وانه‌ی وێنه و تابلۆكانی دیكه‌ن كه پێشووتر زانا و شاره‌زایان ئاشكرایان كردووه هه‌ر وێنه‌یه‌ك سه‌یركه‌یت وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه كه‌سه‌كانی ناو وێنه‌كه یان تابلۆكه به به‌رده‌وام سه‌یری تۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه له تابلۆی مۆنالیزادا نابینرێت ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هونه‌ره‌كه‌ی لیۆناردی دا ڤێنچیی .
تابلۆی مۆنالیزا یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین تابلۆكانی ھونه‌رمه‌ندی ئیتالی" لیۆناردۆ دا ڤینچیی" ئه‌م تابلۆیه له ساڵی 1503 بۆ 1517 دروست كراوه واته دروست كردنی ماوه‌ی 15 ساڵی پێچووه، مۆنالیزا به تابلۆی لیزا چیراندینی ، ژنی فرانسیسكۆ دیل جیۆكۆندۆ ناسراوه.
زۆربه‌ی خه‌ڵك وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه پێكه‌نینه‌كه‌ی مۆنالیزا لێڵ و ناڕوونه له‌دوای كه ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لیۆناردۆ پێش وێنه‌كێشانی مۆنالیزا وێنه‌ی خۆی كێشاوه، ئه‌مه‌یش ھۆكارێك بوو بۆ ناسراوی تابلۆكه له ھه‌موو دنیادا، ئێسته تابلۆكه موڵكی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسایه، له مۆزه‌خانه‌ی "لۆڤه‌ر" له پاریس پارێزراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.