Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:17

هاووڵاتییان لە دوا وادەی کارکردن بە رەگەزنامەو ناسنامەی شارستانی ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌

پوختەی ئاماری رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2018 خرایه‌ روو
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا، دوا وادەی بۆ بوونی رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی ئاشکراکرد و هاووڵاتییانیش لەوبارەیەوە ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ، پێنجشەممە 17/1/2019، رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی 2018ی خستە ڕوو، هەروەها هاووڵاتییان لە دوا وادەی کارکردن بە رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی ئاگادار کردەوە.

لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد، کە بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی بەغدا لە مانگی 6ی ئەمساڵ کۆتایی بە کارەکانی فەرمانگەی باری شارستانی دێت، دوا وادەش بۆ بوونی رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی ساڵی 2023یە.

پوختەی ئامارەکانی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2018:

دەرهێانی پاسپۆرت:
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر: 152 هەزار و 682
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی: 125 هەزار و 792
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی دهۆک: 123 هەزار

دەرهێنانی رەگەزنامە:
هەولێر: 22 هەزار و 78
سلێمانی: 15 هەزار و 145
دهۆک: 18 هەزار و 278

دەرهێنانی ناسنامەی باری شارستانی:
هەولێر: 80 هەزار و 560
سلێمانی: 51 هەزار و 955 
دهۆک: 56 هەزار و 474

دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی:
هەولێر: 150 هەزار و 337
سلێمانی: 152 هەزار و 70 
دهۆک: 83 هەزار و 274

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.