وهزارهتی تهندروستی رایگهیاند: ئەمڕۆ حاڵەتێکی ئەنفلوەنزای H1N1 کە بەهەڵە ناسێندراوە بە ئەنفلەنزای بەراز، لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و لەژێر چاودێری تەندروستی دایە و خۆشبەختانە بارودۆخی تەندروستی جێگیر و باشە.
ئەمڕۆ حاڵەتێکی ئەنفلوەنزای H1N1 کە بەهەڵە ناسێندراوە بە ئەنفلەنزای بەراز، لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و لەژێر چاودێری تەندروستی دایە و خۆشبەختانە بارودۆخی تەندروستی جێگیر و باشە.
بۆ زانیاری هاوڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، بەپێویستی دەزانین جەخت لەو ڕاستیە بکەینەوە کە ئەنفلوەنزای H1N1 ئێستا بەشێکە لە ئەنفلوەنزای وەرزی ، کە پەتایەکی ساڵانەی چاوەڕوانکراوە لە هەموو ووڵاتانی جیهان بەشێوەی وەرزی ڕوودەدات .
لە ڕووی مەترسی و ترسناکی جیاوازە لەو پەتایەی ئەنفلوەنزای بەراز H1N1 کە لەساڵی 2009 ڕوویدا و جیهانی گرتەوە ، ئەوکات کۆتانی دژی ڤایرۆسەکە نەبوو ، وە ڤایرۆسەکە نوێ بوو و خەڵک هیچ بەرگریەکیان نەبوو دژی ڤایرۆسەکە ، بەڵام ئێستا کووتانی دژی ڤایرۆسەکە هەیە و هەموو کەسێک بەتایبەی ئەوانەی مەترسیان لێ دەکرێت وەک کەسانی بەتەمەن و منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و نەخۆشانی دڵ و سینگ و ئەوانەی بەرگری لەشیان کەمە دەتوانن کۆتانی ئەنفلوەنزا وهربگرن بۆ خۆپارێزی.
هەروهها زۆربەی هەرە زۆری حاڵەتەکان بەسووکی دەبێت و پێویستە نەخۆشەکان لە ماڵەوە پشوو بدەن و شلەمەنی زیاتر بخۆنەوە و نەچنە شوێنی قەڕەباڵغ.
بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان ، پێویستە زوو زوو دەستمان بە ئاو و سابوون بشۆین
لەکاتی کۆکە و پژمین دەم و لووتمان بە کلێنیکس یان دەستەسڕ داپۆشین
هەروها نەچین بۆ شوێنی قەڕاباڵغ و داخراو.
لەکاتی توشبوون بە نەخۆشیەکە پشوو بدەین و شلەمەنی زیاتر بخۆینەوە
بەڵام ئەو هاوڵاتیانەی خوارەوە ئەگەر توشبوون ، پێویستە زوو سەردانی پزیشک بکەن:-
1. کەسانی بەتەمەن یان منداڵی خوار پێنج ساڵ .
2. ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی دڵ و سینگیان هەیە
3. ئەوانەی نەخۆشی کەمی بەرگری لەشیان هەیە
4. ژنانی دوو گیان
لە دەزگا تەندروستیەکان ئەو ڕێو شوێنانە وەرگیراون کە پێوویستن بۆ کۆنتڕۆڵی نەخۆشیەکە و چارەسەری نەخۆشەکان .
لەکۆتایی دا، جێگای ئاماژەکردنە کە ئەو ڤایرۆسە H5N1 نییە کە ناسراوە بەئەنفلۆنزای باڵندە . وە هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە H5N1 لە هەرێم تۆمارنەکراوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.