دكتۆر سالار عوسمان، بییكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نامه‌یه‌كیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز ده‌كات .
ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه:
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای كوردستان tv
به‌ڕێزان ڕۆژنامه‌ڤان كارمه‌ندانی كوردستانtv
به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی هێژا و بینه‌رانی كوردستان tv ده‌كه‌ین .
ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان وه‌رچه‌رخانێك بوو له میدیای كوردستانی و ڕۆڵی به‌رچاوی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و خزمه‌تكردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ماندا هه‌بووه و خوازیارین له‌و پێناوه‌دا زیاتر هه‌نگاو بنێت.
له بیست ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا ، ده‌ستی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌گوشین، كه له ده‌ستپێكه‌وه تا ئێستا خزمه‌تیان كردووه و هه‌ر لێره‌دا دروود بۆ گیانی به‌رزه‌فڕی ڕۆژنامه‌ڤانه شه‌هیده‌كانی كوردستان tv ده‌نێرین و یادیان به‌رز ڕاده‌گرین.
جارێكی‌تر ئه‌م یاده به‌رز و پیرۆز ده‌نرخێنین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
براتان
د.سالار عوسمان
بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
2019/1/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.