به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان به بۆنه‌ی 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ئیداری و سه‌ربازی و بازرگانی، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌سایه‌تییه‌كان سه‌ردانی باره‌گای ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان كرد و له ڕێگه‌ی وته و په‌یامه شیاو و بهسۆزهكانیانهوه ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی یان پیرۆز كرد.
میوانان خه‌بات و ماندووبوون و پابه‌ندبوونی كوردستان تیڤی به ئیتیكی رۆژنامه‌وانی و گه‌یاندنی ده‌نگی هاووڵاتییان به شوێنی مه‌به‌ست و ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له گیروگرفته‌كانی هاووڵاتیان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی به‌رزنرخاند.
هیواشیان خواست كوردستان تیڤی وه‌كو هه‌میشه له خه‌باتی رۆژنامه‌وانی خزمه‌ت به میدیای كوردی به‌رده‌وام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.