Erbil 18°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:36

رێبوار بابکه‌یی: هه‌رێمى کوردستان کاره‌کته‌رێکى سه‌ره‌کییه‌ له‌ سیاسه‌تى ناوچه‌که‌دا

بابكه‌یی: تاكه‌ ناوچه‌ كه‌ خاوه‌نى ئاسایش و ئارامى بێت له‌ عێراقدا ته‌نها هه‌رێمى كوردستانه‌
کوردستان TV
100%

دكتۆر رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌ به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تیڤی ، كه‌ له‌ كاتژمێر 7:30 پێشكه‌شكرا، له‌باره‌ى پێگه‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان له‌ گورانكاریه‌كانى ناوچه‌كه‌دا رایگه‌یاند" ئه‌و سه‌ردانانه‌ى كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى ولاتانى بیانى بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدرا، كاریگه‌رى به‌رچاوى هه‌رێمى كوردستان و  بایه‌خى سیاسى هه‌رێم ده‌رده‌خات له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، كه‌ پێده‌چێت له‌ داهاتوودا ژماره‌ى سه‌ربازانى له‌ عێراق زیاتر بكات ، به‌لام پێناچێت ئه‌مه‌ بۆ مه‌به‌ستى پێكدادانى سه‌ربازى بێت له‌گه‌ل ئیًراندا له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا.

وتیشى" سه‌ردانى به‌رفراوانى سه‌ركرده‌ى ولاتانى بیانى به‌ هه‌رێمى كوردستان ماناى ئه‌وه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ هه‌رێمى كوردستان ناوه‌ندێكى بڕیارو كاره‌كته‌رێكى سه‌ره‌كییه‌ له‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق و پرسه‌ سیایسیه‌كانى ناوچه‌كه‌دا، چونكه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت تاكه‌ ناوچه‌ كه‌ خاوه‌نى ئاسایش و ئارامى بێت له‌ عێراقدا ته‌نها هه‌رێمى كوردستانه‌. 

ده‌قى به‌رنامه‌ى دیڤچوون به‌ ڤیدیۆ:-

https://www.youtube.com/watch?v=eNmTk02tSks

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.