Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 15:37

به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی کچێک، کوڕێک ده‌ستگیر کرا

به‌ هۆی هۆشیاری ئافره‌تانه‌وه‌ دیارده‌كه‌ ڕووی له‌ كه‌می كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌ كچێك كردبوو.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ سكاڵای تۆمار كرد له‌دژی كوڕێك دانیشتووی شاری هه‌ولێر كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی لێكردبوو ، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوو توانییان تۆمه‌تبار بهێننه‌ شاری سلێمانی كه‌ دانیشتوی شاری هه‌ولێره‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن .

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ ئێستادا تۆمه‌تبار به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 2ی مۆبایل ڕاگیراوه‌ و دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا.

شایه‌نی باسه‌ دیارده‌ی هه‌ره‌شه‌كردن له‌ كچان و ئافره‌تان له‌ كوردستان له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ڕووی له‌ كه‌می كردووه‌ ئه‌مه‌ش بۆ په‌یداكردنی هۆشیاری لای ئافره‌تان و كچان  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ چیتر نه‌بنه‌ قۆچی قوربانی ئه‌و كه‌س و گرووپانه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی تایبه‌تی له‌ كچان و ئافره‌تان ده‌كه‌ن به‌ تۆماركردنی سكاڵا له‌ بنكه‌كانی پۆلیس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.