نەزهەت حالی بەرپرسی ئاژانسى پاراستنی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بە ناونیشانی "با هه‌موومان فاكته‌ری خێر بین بۆ ئاشته‌وایی" ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌و كات وساتهی گفتوگۆكانی پێكك هێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد زیاتر له هه‌موو كات، ئه‌ركی سه‌رشانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارته سیاسییه‌كانه كه له نوسین و له وتار و گوفتاریان زۆر وریا بن، به هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نیه هێرش بكه‌ینه سه‌ر یه‌كتری، بارودۆخه‌كه وا ده‌خوازێت به به‌رپرسیارێتییه‌وه بدوێین، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ پته‌و كردنی یه‌كڕیزی زیاتر و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه ئه‌نجامی بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه نیشتمانپه‌روه‌رانه سه‌ر بگرن.
راشیدهگهێنێت ، پێم وایه خودی سه‌ركردایه‌تی باڵای پارته سیاسییه‌كانیش نابێت ڕێگه به‌و كه‌سانه بده‌ن كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كه له پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیریدایه، خۆیان بكه‌ن به پاڵه‌وانی شاشه‌ی كه‌ناله‌كان و میدیاكان و به قسه‌ی نابه‌رپرسانه بارودۆخه‌كه ئاڵۆز بكه‌ن و حزبه‌كانی خۆشیان توشی كێشه بكه‌ن.
نه‌زهه‌ت حاڵی راشیدهگهێنێت ، گه‌لی كوردستان گه‌لێكی مه‌زنه شیاوی حكومه‌تێكه كه هه‌موو به‌رپرسانی خۆیان به خزمه‌تكاری ئه‌وان بزانن، حكومه‌تی به‌هێزیش پێویستی به پاڵپشتی هاووڵاتیان وگشت پارته سیاسییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان هه‌یه.
لهكۆتادا به‌رپرسى ئاژانسى پاراستن و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، گه‌ر هه‌ر یه‌ك له ئێمه مانان پێمان نه‌كرێت بۆ ئاشته‌وایی نێوخۆیی فاكته‌ری خێر بین، با به لایه‌نی كه‌مه‌وه فاكته‌ری خراپه و تێكدانیش نه‌بین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.