ئەمڕۆ سێشهممه ئیبراهیم کالن وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" رۆژى چوارشەممەى داهاتوو 23/1/2019 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بە سەردانێکى فەرمى دەچێتە روسیا بۆ تاووتوێى پرسى سوریا.
وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا راشیگەیاندوە، کە لەو سەردانەدا بۆ روسیا، پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا و پەیوەندییە خزمەتگوزارییەکانى هەردوولا گفتوگۆى لەسەردەکرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە کە لەسەردانەکەى ماوەى پێشووى وەفدى ئەمریکى وەرەقەیەکى پێنج خاڵى بەشێوەیەکى نافەرمى لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا دراوە بە تورکیا.
لەبارەى پرسى کڕینى سیستمى S-400 ى روسى و رێککەوتنى ئەمریکا بۆ موشەکى پاتریۆت رایگەیاندووە، کە سیستمى S-400 روسى هیچ پەیوەندییەکى نییە بەکڕینى موشەکى پاتریۆتى ئەمریکییەوە نییە.
دوێنێ کۆشکی سپی رایگەیاند، لە پەیوەندییەكى تەلەفۆنیدا، دۆنالد ترەمپ بە ئەردۆغانی راگەیاندووە، لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەنقەرە لە باکووری سووریا تێدەگەن، لە هەمانکاتدا نایانەوێ تورکیا بەشێوەیەکی خراپ مامەڵە لەگەڵ کورد و هەسەدە بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.